تۆڕی جیهانیی ئازادیی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی لەسێدارەدان و بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانییانی مەحكووم بە ئێعدام، نووسیویەتی:
لە ٨ تا ١٠ی ئۆکتۆبەر و هاوكات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی دژی لەسێدارەدان لە سەراسەری جیهاندا، یەك دەنگ و بە یەكگرتووییەكی سەراسەری، دەنگی ناڕەزایەتیی زیندانییانی سیاسی، عەقیدەتی و سێشەممەكانی نا بۆ لەسێدارەدان بین.!
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٤، زیندانییانی ٢٢ زیندان لە ئێران، لە ٣٤هەمین سێشەممەكانی ناڕەزایەتی لە دژی لەسێدارەدان و کوشتنی بە ئەنقەستی دەوڵەتی، مانیان لە خواردن گرت.
دەتوانیت بە هەر شێوەیەک بێت، لە هەر شوێنێک بیت، بەشداری ئەم ڕۆژە جیهانییە بکەیت