سەیاد دەروێشی برای فەرجاد دەروێشی یەکێک لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا بۆ تێپەڕاندنی حوکمی هەشت مانگ زیندانی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ کرا.
هەروەها ناوبراو، دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادستانی گشتی و بەناو شۆڕشی ورمێ بۆ جێبەجێکردنی سزای ٨ مانگە حوکمی تەعزیری ڕەوانەی زیندان کراوە. ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لە لایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی ورمێ سزا درا