پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژران و بریندارکرانی لانیکەم ۱۴۲ کۆڵبەر لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ

کوژران و بریندارکرانی لانیکەم ۱۴۲ کۆڵبەر لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ
خەبات میدیا


بەپێی ئامارێکی بڵاو کراوە لەلایەن کۆڵبەرنیوز، لە شەش مانگی سەرەتایی ساڵی ۱۴۰۳ی کۆچی خۆری، لەکۆی گشتی دا ۱۴۲ کۆڵبەر لە ناوچە سنوریەکانی ورمێ، سنەو کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بکوژەکانی ڕژیم، هەرەس، ڕەقە بردنەوە، تەقینەوەی مین و داکەوتن لە بەرزایی، کوژراون و بریندار کراون.
لەکۆی گشتی دا ۳۶ کۆڵبەر کوژراو، وە ۱۰۶ کۆڵبەر بریندار کراون کە لەچاو ساڵی ۱۴۰۲ دا ۶۷% ئەم ڕێژەیە زیادی کردوە.
لەکوی ۱۴۲ کۆڵبەر، ۱۲۴ کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆ، یان لێدان و توندوتیژی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراو و بریندارن و لەو ڕێژەیەش ۱۰ کەسیان منداڵی ژێر ۱۸ ساڵن.

1 مانگ و 30 ڕۆژ و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران و بریندارکرانی لانیکەم ۱۴۲ کۆڵبەر لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ

کوژران و بریندارکرانی لانیکەم ۱۴۲ کۆڵبەر لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن