مامۆستایەکی ئایینی کورد بەهۆی رەخنەگرتن لە رژیمی ئاخوندی گیرا
خەباتمێدیا: مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری بانە بە هۆی رەخنە گرتن لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە گیرا.
خەباتمێدیا: مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری بانە بە هۆی رەخنە گرتن لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە گیرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی مامۆستا ”سەعید باقی“ کە پێشنوێژی گوندی تەرخانئاوا بووە، گرتووە.
مامۆستا سەعید باقی بە هۆی ئەوەی کە لە نوێژی هەینی حەفتەی ڕابردوو رەخنەی لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد گرتووە و ناڕەزایەتی بە نیسبەت سیاسەتی حکومەتی ناوەندییەوە لەو بارەوە نیشان داوە، گیراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (١١ مانگ)، لانیکەم ٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە کوژراون و ٢٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.