سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە کاتی گیرانی ڕەحمان قادری، تەمەن ٢٥ ساڵ و هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەندێزێ"سەر بە پیرانشار، ناوبراو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و لە بەندیخانەی نەغەدەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپا، دۆسییەی دادوەریی ئەم هاووڵاتییە ڕادەستی دادگای بە ناو ئینقلابی مەهاباد کراوە بەڵام تاکوو ئێستا کاتی دادگاییکرانەکەی دیاری نەکراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ڕەحمان قادری بانگی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار کرا و لەوێ راگیرا.