کۆمەڵێک لە خانەوادەی کوژراوانی کانگای غەڵووزی تەبەس لە پەیامێکی ویدئۆییدا خوازیاری پێراگەیشتن بە هۆی کەمتەرخەمی لە مردنی کەسوکارەکانیان بوون. ئەم خانەوادانە رایانگەیاند کە، کوژراوان و بریندارانی کانە غەلوزەکە لە شارەکانی بیرجەند، بجنوورد و پارێزگای مازەندەران بۆ کارکردن رۆیشتبوونە تەبەس. هەروەها باسیان لە هەژاری و نەداری ئەو کرێکارانە کردووە کە بەو هۆیەوە ناچار بوون کارکردن لە کانگای غەلوز بۆ بژێوی ژیانیان هەڵبژێرن، بە پیی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان تاکوو ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەس لەو رووداوە کوژراون