.سزای لەسێدارەدانی حاتەم ئۆزدەمیر، بەندکراوی سیاسیی کورد، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی پارێزگای ئاگری له کوردستانی تورکیە کە پێشتر بە تۆمەتی "موحارەبه" سزای سێداره بەسەردا سەپێنرابوو، لەلایەن دادگای باڵا پشتڕاستکرایەوە.
حاتەم ئۆزدەمیر ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٨ لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەکانی سنووری چالدەران کەوتنه بۆسەی هێزەکانی بنکەی حەمزە سەید ئەلشوهادەی سوپای تیرۆریستی پاسداران و حاتەم ئۆزدەمیر له ئەنجامی تێکهەڵچوونی چەکداری و توپبارانی ناوەچەکه لەکاتێکدا بریندار کرابوو، گیرا و بۆ گرتووخانەی قەرارگای ڕەمەزانی سپا له ورمێ گواسترایەوه.