پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مستەفا نێعمەتی، ڕۆژنامەوانی خەڵکی ئاودانان سزای ٦٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

مستەفا نێعمەتی، ڕۆژنامەوانی خەڵکی ئاودانان سزای ٦٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
خەبات میدیا

مستەفا نێعمەتی، ڕۆژنامەنووس و ئابووریناسی کورد و خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن دەزگای دادوەریی رژیمی ئێرانەوە سزای ٥ ساڵ و ٤ مانگی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەم دوایانەدا مستەفا نێعمەتی، تەمەن ٤٨ ساڵ لە لایەن دادگای تاوانەکانی تاران بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە ٨ مانگ بەندکران، بێڕێزی بە پیرۆزییەکان بە ٤٠ مانگ بەندکران و هەروەها بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان بە ١٦ مانگ بەندکران و ١٥ ملیۆن پێبژاردنی پارە و بە گشتی بە ٦٤ مانگ سزای بەندکران مەحکووم کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ڕۆژانی ڕابردوودا مستەفا نێعمەتی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی لە لایەن لقی ١ی بەڕێوەبردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی تاران بۆ بەندیخانەی ئێڤین بانگکراوە

1 مانگ و 28 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مستەفا نێعمەتی، ڕۆژنامەوانی خەڵکی ئاودانان سزای ٦٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

مستەفا نێعمەتی، ڕۆژنامەوانی خەڵکی ئاودانان سزای ٦٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن