پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٤٧ژنی زیندانی سیاسی مانیان لە خواردن گرت

   ٤٧ژنی زیندانی سیاسی مانیان لە خواردن گرت
خەبات میدیا

 ٤٧ژنە زیندانیی سیاسی و عەقیدەتیی زیندانیكراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین بڕیاریانداوە مان لە خواردن بگرن. مانگرتنەکە ساعەت  ١٠:٠٠ی شەوی دووی ڕەزبەر دەستی  پێکردووە  و تا ساعەت  ١٠:٠٠ی شەوی سێی ڕەزبەر بەردەوام دەبێت.
ئەم مانگرتنە هاوكات لەگەڵ وتارەکەی مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری رژیمی ئێران  لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ئەنجام دەدرێت.
مانگرتووان ئامانجی ئەم چالاکییەیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیادبوونی ئێعدامەکان و بارودۆخی سەختی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی ڕاگەیاندووە و دەیانەوێت کۆتایی بە لەسێدارەدانەکان بهێنرێت و  دەستبەجێی ئەو زیندانییانە ئازاد بكرێن

1 مانگ و 28 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٤٧ژنی زیندانی سیاسی مانیان لە خواردن گرت

٤٧ژنی زیندانی سیاسی مانیان لە خواردن گرت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن