پنتاگۆن رایگەیاند کە ئەمریکا بە هۆی پەرەسەندنی ناکۆکییەکان لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا لە لوبنان هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات. پت رایدر وتەوێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وێرای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە وردەکاری زیاتری باس نەکردووە. جێگەی باسە کە ئیسرائیل سەرقالی ئامادەکاری هێرشی زیاتر بۆسەر لوبنانە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وریایی بە شارۆمەندانی خۆی داوە کە بە زووترین کات خاکی لوبنان جێبهێڵن.