شه‌ممه‌ 

7 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ساڵی نوێی خوێندن و خەمی خانەوادە هەژارەکانی ٸێران و كوردستان

ساڵی نوێی خوێندن و خەمی خانەوادە هەژارەکانی ٸێران و كوردستان
خەبات میدیا


فوئاد جەعفەری

هەموو ساڵێک بە کۆتاییهاتنی وەرزی هاوین و دەستپێکی وەرزی پاییز دەرگای قوتابحانەکان لە ٸێران و کوردستان دەكرێتەوەو وەرزێكی نوێی خوێندن دەست پێدەکات و خوێندکاران خۆیان ٸامادە دەکەن بۆ چوونە زانستگەو قوتابخانەكان بۆ فێربوونی عیلم و زانیاریی و ٸەمەش دەبێتە  هۆی خۆشحاڵی خوێندکاران و خانەوادەکانیان.
بەڵام سەرەڕای خۆشحاڵی خۆێندكاران و خانەوادەكانیان و ئوستادی زانستگەو مامۆستایانی قوتابخانەكان،بە داخەوە بە هۆی بوونی دەسەڵاتی دیكتاتۆر لە ٸێران بە گشتی و لەکوردستان بە تایبەت،هاتنی مانگی رەزبەر و وەرزی نوێی خوێندن دەبێتە هۆی خەمی زۆربەی خانەوادە هەژارەکان و بە نزیکبوونەوە بە وەرزی پاییز، دایکان و باوکان بۆ دابینکردنی پێداویستی خوێندنی رۆڵەکانیان دەکەونە ژێر باری قورسترین دڵەراوکێ و سەرەرای نەبوونی کار و داهات، دەبێت بەهەر زەحمەتێک بووە پێویستیەكانی منداڵەکانیان بۆ خوێندن ٸامادە بکەن.
گرانی و نەبوونی هەلی کار و بێ دەربەستی بەرپرسانی رژیم لەبەرانبەر مەعیشەت و گوزەرانی خەڵک وای کردوە کە زۆرێک لە خانەوادەی ٸەو قوتابیانە پێش بە رۆیشتنی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە بگرن و ناچار بن بۆ بەدەستهێنانی بژێوی رۆژانەیان بیاننێرنە مەیدانی کاری سەخت و تاقەتپروکێن.
لە لاێکی دیکەشەوە رۆژ نیە گوێبیستی هەواڵی دڵتەزێنی خۆکوشتنی خوێندکارێک نەبین کە بە هۆی نەبوونی و بێدەرەتانی خانەوادەکەی لە دابینکردنی پێداویستی خوێندن کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن. ٸەمە سەرەرای خراپی و دارمانی مەدرەسەو حوێندنگەکان کە ٸەویش رووداوی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە و لە نوێترین حاڵەتدا لە یەکەم رۆژی کردنەوەی قوتابخانەکان سەربانی یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری ٸیلام داڕماو بەو هۆیەوە دوو خوێندکار بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
بە پێی ٸاماری رژیمی ٸێران ٸەمسال  نزیک بە ۱۷ ملیۆن قوتابی و چوار ملیۆن خوێندکار خۆیان بۆ چوون بۆ قوتابخانە و زانکۆکان ٸامادە کردووە کە بە بەراورد بە داتاکانی ناوەندی ٸاماری رژیم لە ماوەی سالی خوێندنی رابردوو ۹۲۹ هەزارو ۱۹٨ کەس لە بەشە جیاوازەکاندا وازیان لە خوێندن هێناوە کە ٸەم رێژەیە ٸەمساڵ گەیشتووەتە سەرووی یەک ملیۆن کەس، ٸەمە لە کاتێکدایە کە لە ٸێران رێژەێکی بەرچاو منداڵی بێناسنامە بوونیان هەیە کە ناتوانن خۆیان ناونووس بکەن بۆ خوێندن زۆرێک لەو منداڵانەی کە لە پرۆسەی خوێندن بێبەش دەکرێن بۆ بەدەستهێنانی پارو نانێک روو دەکانە سەر شەقام و ناو بازارەکان و لەم پرۆسەیەشدا بەرەوووی چەندین زۆڵم و ستەمی سیستماتیک لە لایەن کاربەدەستانی رژیم و هێندێک لە خاوەنکارەکان دەبنەوە. ٸەم ٸازارانە لە کاتێکدا  زیاتر دڵتەزێن دەبنەوە کە دەبینین منداڵی ٸاقازادەگان و بەرپرسانی رژیم لە باشترین خوێندنگەکانی وڵاتانی رۆژٸاوایی و ٸەمریکایی دەرس دەخوێنن و باشترین دەستکەوتیان لە داهاتی وڵاتێکی دەوڵەمەند وەک ٸێران هەیە، یان ٸەو هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێنەوە لەمەر درووست کردنی باشترین خوێندنگەکان لە وڵاتانی وەک عێڕاق، سوریە، لوبنان و فەلەستین لەسەر حسابی خەلکی فەقیر و بەشخوراوی ٸێران .
هەر بە پێی ٸامارەکانی رژیم، پارێزگاکانی، خۆراسان، سیستان و بەلووچستان، قۆم و گولستان خاوەنی زۆرترین رێژەی منداڵانی بێناسنامە و بێبەش لە خوێندنن لە کاتێکدا ناسنامە، حوێندن و پەروەردە و بێهداشت سەرەتاییترین مافی هەر مرۆڤێکە کە دەسەڵاتداران دەبێت دابینی بکەن.
بەڵام بەداخەوە لە ژێر سایەی ستەم و ناعەداڵەتی رژیمی ٸاحوندەکان، ٸەم رەوتە زیاتر لە ٤٥ ساڵە درێژەی هەیە و تا ٸەم حکوومەت و دەسەڵاتە مابێت ناتوانین چاوەرێی هیچ چەشنە ٸالوگۆرێک لە ٸێراندا ببین و رۆژ لە دوای رۆژ زۆلم و ستەم و نادادی پەرە دەسێنێت. تەنیا رێکای رزگاری لەدەست ئەو گشتە مەینەتی و جینایەت و زۆڵم ۆ زۆرە، رووخانی یەکجارەکی ٸەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و حۆسەپێنەیە...

2 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ساڵی نوێی خوێندن و خەمی خانەوادە هەژارەکانی ٸێران و كوردستان

ساڵی نوێی خوێندن و خەمی خانەوادە هەژارەکانی ٸێران و كوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن