فەتانەی وەلیدی، ساڵی ١٩٥٣ لە شاری سنە لە خێزانێکی هونەری لەدایك بووە، لە خوێندنگەی باڵای میوزیك لە تاران خوێندوویەتی و ساڵانی حەفتاكان لە ڕێگەی حەسەن كامکار، باوكی ئەندامانی گرووپی كامکارەكان و محەمەد شەریف وەلیدی، باوكی خۆی، ئاشنای جیهانی مۆسیقا بووە.
هەرچەندە درەوشانەوەی فەتانەی وەلیدی چەند ساڵێكی كەم بوو، بەڵام بەو تەمەنە كەمە هونەرییەشەوە زیاتر لە ٥٦ گۆرانی لە ڕادیۆكانی سنە و كرماشان تۆمار كرد، كە تەنیا یەك ئەلبوومی بەردەستە، هۆی بڵاونەبوونەوەی گۆرانییەكانی دیكەی تا ئێستاش دیار نییە