بەهۆی تەقەی چەكدارانی رژیمی ئێرانەوە لە سنووری نەوسوود، لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لانیکەم دوو کۆڵبەر بە تەقەی چەكدارە بەکرێگیراوەکانی حكوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەكدارانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو كۆڵبەرانە کردووە.
وردەکاریی زیاتر و ناسنامەی ئەو كۆڵبەرانە تا ئێستا پشتڕاست نەكروەتەوە