پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی سێ هاووڵاتی کورد لە شاری بۆکان

گرتنی سێ هاووڵاتی کورد لە شاری بۆکان
خەبات میدیا


 ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سروە شیری" تەمەن ٢٢ ساڵ، "پەیمان شیری" تەمەن ١٩ ساڵ و "فەردین شیری" خەڵکی گوندی "تەرەغە" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە گیراون.
ئەم سێ هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی  ورمێ ڕاگوێزراون.
سروە شیری و پەیمان شیری خوشک و برای یەکن و فەردین شیری ئامۆزایانە.
جێی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆی گیران  و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نیە.

1 مانگ و 26 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی سێ هاووڵاتی کورد لە شاری بۆکان

گرتنی سێ هاووڵاتی کورد لە شاری بۆکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن