ژن و مێردێکی بەهایی دانیشتووی شاری گورگان بە ناوەکانی شاهین موەدەت و سوودابە مەهدی نژاد، رۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێران لەم شارە گیران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی گیرانی ئەم ژن و مێردە بەهاییە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی، کتێبی دینی و دەزگای کامێرای چاودێری ماڵەکەیان گرتووە. هەروەها کەرەستەی ئەلیکترۆنیی ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەیان پشکنیوە و لەو کاتەدا فیلمیان هەگرتووەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گیران و تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم ژن و مێردە بەهاییە لەبەر دەستدا نییە