کۆڵبەرێکی مەریوانی پاش تەقەکردن و برینداربوونی لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمەی ڕابردوو ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزە چەكدارەكانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری نەوسوود و بەرزاییەکانی تەتە بە بۆسەدانان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی کامەران عەباسی، خەڵکی مەریوان پاش ئەوەی بە گوللەی ساچمەیی برینداربوو و بەهۆیەوە لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو.