شه‌ممه‌ 

7 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی ڕەفیق سەلیمی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی ڕەفیق سەلیمی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە
خەبات میدیا

ڕەفیق سەلیمی، چالاکی کرێکاری کورد و لەگیراوانی شۆرشی ژینا کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای دە ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو لە ماوەی راگیرانیدا لە گرتووخانەی ئیدارەی بەد ناوی ئیتلاعات و بەندیخانەی سنە لە مافی مەرەخەسی و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش بووە، ئەمە لە حاڵێکدایە ڕەفیق سەلیمی چەندین نەخۆشی هەیە.
هەروەها لە ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ راگیرانیدا لە ئیتلاعاتی سنە لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی دا بووە.
ناوبراو لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی «دانانی گرووپی نایاسایی» و «هەوڵدان دژی ئەمنیەتی گشتی» و "فساد فی الارض» تۆمەتبار کراوە 

15 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی ڕەفیق سەلیمی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی ڕەفیق سەلیمی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن