محەممەد ڕەسووڵپوور، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ گیرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی رژیمی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەم دواییانەدا، محەممەد ڕەسووڵپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن دادگای بە ناوشۆڕشی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەلی ئەنساری" بە تۆمەتی "ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" و "چالاکی تەبلیغیی دژ بە حکومەت" سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەو سزایە بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیاندراوە.