پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زەوی لەرزە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند

زەوی لەرزە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند

خەباتمێدیا: زەوی لەرزەیەک بەهێزی 5.9 ریشتەر ناوچەی تورکمان چای پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند.

خەباتمێدیا: زەوی لەرزەیەک بەهێزی 5.9 ریشتەر ناوچەی تورکمان چای پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند.
ئەمرۆ هەینی 17ی خەزەڵوەر، زەوی لەرزەیەک بە پێوەری 5.9 ریشتەر و کات 2 و 17 دەقە و 3 سانیە، ناوچەی تورکمان چای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند.
تورکمان چای ناوچەیەکی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات و ناوەندی شارەدێی کەندوان و بەخشی کەندوان لە شارەدێی کەندوانە.
ناوەندی توێژینەوەی زەوی لەرزە لە زانستگای تاران دەڵێت، ئەو زەوی لەرزەیە جگە لە ئازەربایجانی خۆرهەڵات، پارێزگاکانی ورمێ، گیلان، زەنجان و ئەردەبێلیشی لەرزاندووە.
سەرۆکی بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەو بەرێوەبەری کارەساتەکانی زانستگای علومی پزیشکی تەورێز وتویەتی: بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتیەوە تا ئێستا 5کەس مردوون و نزیکەی 251 کەسیش بریندار بوون.


5 ساڵ و 13 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زەوی لەرزە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند

زەوی لەرزە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن