ئەبولقاسم پیری"، جێگری ئاماد و پشتیوانی فەرماندەیی هێزی پۆلیسی سیب و سۆران لە سیستان و بەلوچستان، لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا.
ناوبراو شەوی ڕابردوو لە دووکانێکدا تەقەی لێکرا و هاوكات خاوەنی دوکانەکە بە ناسنامەی "عبدالطیف دێهواری" لە ئەنجامی تەقەکردنەكە کوژرا. جەیش ئەلعەدل" بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتیی کوشتنی ئەم سەربازەی رژیمی ئێرانی لە ئەستۆ گرت.