چوارشه‌مه‌ 

10 رێبه‌ندان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەروەری گەل: شەهید عابید فەیزیان

سەروەری گەل: شەهید عابید فەیزیان
یادی سەروەران

یادی سەروەران 
سەروەری گەل: شەهید عابید فەیزیان
هەموو ئاكارێكی گەلی كوردی بەشخوراوی خاك دابەشكراو، هەموو ئاكارێك لە شۆڕشی كوردستانی ئێران نیشانەی لێبڕان و پاكی و كوردایەتیەكی پاك و بێگەردە. چەند ورد دەبینەوە لە ڕیزی شۆڕشەكەماندا و لە كردەوەی شۆڕشگێڕەكانمان، سەرمان سوور دەمێنێ لەو هەموو دڵسۆزییەی شۆڕشگێڕ و خەڵكی شۆڕش ڕاگرەكان لە كوردستانی كوێستاندا، هەر لەو كاتەشدا خەریكی شایی مەرگین لە خۆشیان، شكور بۆ خوا ئێمە لە كوردستانی كوێستانداو لە ڕیزی سازمانی خەبات، واین كە كوردایەتی بۆ كوردایەتی، واتە خەبات بۆ ڕزگار بوونی گەلی كورد لە ستەمی بێگانەی چەوسێنەر دەكەین نەك بۆ دەسەڵات، نەك بۆ ڕازیكردنی لایەك لە داگیركەرانی كوردستان، كوردایەتیمان دەست پێكرد بۆ سەربەرزی گەلی كورد لە هەر جێیەك كە خاكی كوردستانە. بڕاونە پیری شەست ساڵەو حەفتا ساڵە لە ڕیزی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستكانی سازمانی خەبات دایە. بڕِوانە لاوی شانزە ساڵە كە وەك بروسكە دێن و دەچن لە شاخ و كێوی كوردستان تیغی دەبانن و لە كالاندا خۆ ناگرن، بە كەس دانامركێن. شۆڕش هی تێكڕای خەڵكی كوردستانە. جا بڕوانە لە لایەكی ترەوە پیرە دایكان دەبینن دێن و دەچن بە دەوری پێشمەرگەی نازداری بێ نازدا، كە نازی شۆڕشی كوردستانیان لە بری نازی دایكی بە ئیمان خستووە، بە قوربانیان دەبن و لە دەوریان دەگەڕێن، ها وەرە بڕوانە ڕیزی خەباتی خوێناوی، دەبینی شلكە لاوی بە ئیمان و بە بڕوا چۆن بوونە حەماسەی شۆڕش، بوونە بەرامی هێرش نوخشەی داهاتی خەباتن، نوخشەی خێر و هاتن، وەرە بڕوانە جا دڵ پڕكە لە بڕوا بە سەركەوتن، وەك ڕۆڵەی شیرینی كوردستان، هەر چەند بە تەمەن منداڵ و كاڵن، بەڵام بە سام و هەڵمەت ڕوستەمی زاڵن....
جا وەرە بۆ وێنە دەست بەرین یەكێك، لە خونچە تازە پشكوتووەكانی باخچە ساواكەی سازمانی خەبات، بە هێواشی و بێ لێكردنەوە ڕایكێشینە بەر دەمی خۆمان، پەیمانی خەبات تازەكەینەوە كە تا ماویین خۆنەفرۆشین و بە گزە چاوی ناپیاوی دانە پۆشین. 
كێیە ئەو گوڵە نەپشكوتووەی كە ئەمڕۆ گوڵی مەجلیسانە؟ 
ئەوە كاك عابید فەیزیانە. 
پێشمەرگەكانی هێزی شەهید سەید خەلیل ڕۆژی ١٤/پوشپەڕی/١٣٦٣ بە مەبەستی گرتنی مۆڵگەی پاسدارەكانی خومەینی لە پشتی (دێی سیچان) لە چوار كیلۆ مەتری شاری بانە، بە یادی شەهید عەلی مەلایی وەڕێ كەوتن كاك عابید فەیزیان كوڕی سۆفی عەبوڵا،یەكێك بوو لە داوخوازانی بەشداری لەوكارە شۆڕشگێڕانەدا. پێشمەرگەكان بە پێی بەرنامەیەكی ڕێك و پێك بە فەرماندەیی شەهید سەیید عەبدولكەریم حوسەینی دوای یەك سەعات شەڕ، وەك بەور داهاتنە سەر مۆڵگەی دوژمن و گرتیان و چەندین بەكرێگیراویان بە دیل گرت و دەیان كەسیان بە سزای خەیانەت و تاوان گەیاند، لەو هێرشەدا تەنیا زیانی پێشمەرگە،شەهادەتی ئەو لاوە بە جەرگە، ئەو بێچووە شێرە بوو، كە بە گوللەی دوژمنانی كوردستان خوێنی پاكی بوو بە سەنەدێكی تر، لەسەر سەدان هەزار پەسەندی ڕەوای شۆڕشەكەمان. شەهید عابید فەیزیان كە لە ساڵی 1346 دا لە شاری بانە لە بنەماڵەیەكی هەژار و كاسب لە دایك بوو، تا پێنجی سەرەتایی خوێند، لەبەر شۆڕشی خەڵكی ئێران، پاشان شەڕی دا سەپاوی كوردستان بۆی نەكرا درێژە بە خوێندنەكەی بدات. لە ساڵی ١٣٦٠ كە بینی كوردستانی خۆشەویست دەسووتێ و دەبرژێ بە ئاگری دوژمنانی قین لە دڵی گەلی كورد بێ بەزەییانە كوشتار دەكرێ، هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتەوە و دوای ماوەیەكی ڕاهێنان و بارهێنان چووە ناو هێزەوە،  زۆر بە ئەمانەت و دروستكاری، كاری پێشمەرگایەتی بە ئەنجام دەگەیاند. 
شەهید عابید لە زۆربەی شەڕەكاندا بەشداری كرد تا لە ڕۆژی ١٤/٠٤/١٣٦٤ لە گرتنی پایەگای دێی  سی چان كە سێ‌ كیلومیتر لە شاری بانە دوورە بە پلەی شەهیدانی كوردستان گەیشت. 
 
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید عابید و شەهیدان بێت

3 مانگ و 30 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەری گەل: شەهید عابید فەیزیان

سەروەری گەل: شەهید عابید فەیزیان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن