لە ئاگادارییەکەی سپای پاسداراندا هاتووە کە عەمید عەباس نیلفۆڕشان، "راوێژکاری" سپای پاسداران لە لوبنان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش بەرپرسانی ئیسرائیل بە ماڵپەڕی "ئەکسیوس"ی ئەمریکییان ڕاگەیاندبوو کە ژمارەیەک ئەفسەری ئێرانی لە نێویاندا عەباس نیلفروشان، فەرماندەی سپای قودسی رژیم لە لوبنان، لە هێرشێکدا بۆ سەر بارەگای حزبوڵڵا لە بەیروت لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا کوژراون، هەروەها دەوترێت کە لەو هێرشەدا زیاتر لە دە ئەندامی رەدە باڵای رژیمی ئێران کوژراون کە حکوومەت لە ترسی نارەزایەتییەکانی لایەنگرانی خۆی لە باسکردنیان دەبوێریت..