ڕۆژی ڕابردوو، ٧ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٣، سەقفی یەکێک لە پۆلەکانی ئامادەیی كچانەی "فەرهەنگ" لە ئیسفەهان داڕما و پێنج قوتابی گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە دۆخی مەترسیداری سەلامەتیی قوتابخانەکان لە وڵاتدا نیشان دەدات.
بەداخەوە ئەمە دووەم ڕووداوی لەم جۆرەیە لە حەوت ڕۆژی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندندا و نیگەرانیی جددی لەسەر سەلامەتی هۆڵەکانی خوێندن دروستکردووە. نیگەرانی جددی لەبارەی دۆخی قوتابخانەکان لە پارێزگا جیاوازەکاندا هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە کەم خزمەتگوزارییەکان..