پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرفراوانبوونی فشارەکان لەسەر رژیمی ئاخوندی

بەرفراوانبوونی فشارەکان لەسەر رژیمی ئاخوندی

خەباتمێدیا: هاوکات لەگەڵ گەمارۆ خستنە سەر٩کەس لە دەسەڵاتدارە گەورەکان و نزیکترین مۆرەکانی خامنەیی، لە کۆبونەوەیەکی سەنای ئامریکادا بە ئامادەبوونی سیناتۆرەکان،

خەباتمێدیا: هاوکات لەگەڵ گەمارۆ خستنە سەر٩کەس لە دەسەڵاتدارە گەورەکان و نزیکترین مۆرەکانی خامنەیی، لە کۆبونەوەیەکی سەنای ئامریکادا بە ئامادەبوونی سیناتۆرەکان، راوێژکاران، پلەدارانی پێشوتری دەوڵەتی ئهامریکا و راگەیاندنە گشتیەکان، سیناتۆر تێد کروز، ئەندامی کومیتەی پێوەندیە دەرەکیەکانی سەنای ئامریکا و کاندیدای پێشوی سەرۆکایەتی جمهوری ئامریکا، رۆژی چوارشەممە ٦ی نوامبری ٢٠ ١٩، ئاماژەی بە هەرەشە ترۆریستیەکانی رژیمی ئاخوندی لە ناوچەکە و سەرکوتی خەڵکی ئێران، عێراق و لوبنان کرد و ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ئەو رژیمەش هاوشێوەی باقی رژیمە دیکتاتۆرەکانی تر بێگومان لەناو دەچێت.
ناوبراو هەروەها وتی: خامنەیی و ئاخوندەکان سەرکوتی درندانە بەسەر خەڵکدا دەسەپێنن.
وە من بە ژنان و پیاوانی ئێران دەڵێم کە ئێمە لەگەڵ ئێوەین، تێکۆشانی ئێوە لە بەرانبەر کەسانی زاڵم و وەحشی، سەرکوتگەر، بکوژ و دیکتاتۆرە.
ئازادی گرنگە و من لەوباوەرەدام کە دەتوانین رۆژێک دیسانەوە ببینە خاوەنی ئێرانێکی ئازادی بێ ئاخوندان.


5 ساڵ و 13 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرفراوانبوونی فشارەکان لەسەر رژیمی ئاخوندی

بەرفراوانبوونی فشارەکان لەسەر رژیمی ئاخوندی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن