وتەوێژی کومیسیونی بێهداشتی مەجلیسی رژیم رایگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵدا بە هۆی کێشەو گرفتی سنفی ١٥٩٠ پەرەستار لە ئێران وازیان لە کارەکانیان هێناوە. بە پێی ئەم ئامارە، رێژەی وازهێنانی پەرەستاران دوو یو سێ هێندەی ئەو کەسانەیە کە وڵات بە جێدەهێڵن. جێگەی باسە کە سەلمان ئێسحاقی وتی، بە پێی ئاماری فەرمی ساڵانە٢ هەزار پەرەستار داوای رۆیشتنەدەرەوە لە وڵات دەکەن.