یه‌ک شه‌مه‌ 

15 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاشم سەفیەدین وەک جێگرەوەی نەسروڵڵا و ڕێبەری نوێی حیزبوڵڵا هەڵبژێردرا

هاشم سەفیەدین وەک جێگرەوەی نەسروڵڵا و ڕێبەری نوێی حیزبوڵڵا هەڵبژێردرا
خەبات میدیا


کاناڵی ئەلعەرەبییە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر ڕایگەیاند هاشم سەفییەدین یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن شۆرای ڕێبەریی ئەم گرووپەوە وەک جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵا هەڵبژێردرا.
هاشم سەفییەدین کوڕە پووری حەسەن نەسروڵڵا و باوکی ڕەزا سەفییەدین هاوسەری زەینەب سلێمانی کچی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانە.
هاشم سەفییەدین ماوەیەک لە "حەوزەی عێلمییە"ی قوم خوێندویەتی و وەک یەکێک لە پشتیوانانی ئیدۆلۆژی "ویلایەتی فەقێ" دەناسرێت.
سەفییەدین پێوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ تاراندا هەیە و ڕۆڵێکی سەرەکیی لە سیاسەتەکانی حیزبوڵڵا بەتایبەتی لە بەشی ئەمنییەتی ئەم گرووپەدا هەیە.
ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧ خراوەتە نێوە لیستەی تێرۆریستیی ئەمریکا و عەرەبستانەوە

5 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاشم سەفیەدین وەک جێگرەوەی نەسروڵڵا و ڕێبەری نوێی حیزبوڵڵا هەڵبژێردرا

هاشم سەفیەدین وەک جێگرەوەی نەسروڵڵا و ڕێبەری نوێی حیزبوڵڵا هەڵبژێردرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن