یه‌ک شه‌مه‌ 

15 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی دوو هاووڵاتیی بەلووچ کە یەکێکیان منداڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

کوژرانی دوو هاووڵاتیی بەلووچ کە یەکێکیان منداڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان
خەبات میدیا

دوو هاووڵاتیی بەلووچ بە ناوەکانی فەرامەرز شەهنەوازی، خەڵکی خاش و محەممەد ساسوولی منداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی هیرمەند سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران کوژران..
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی حال وەش، هێزە ئینتزامییەکانی بنکەی ١١٩ی ناوچەی ڕوتەک سەر بە شاری خاش، بەبێ هۆشداریدان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی فەرامەرز شەهنەوازی کردووە و ناوبراویان کوشتووە.
ئەو هێزانە شوێنەکەیان جێ هێشتووە و دوای چەند کاتژمێر گەڕاونەتەوە سەر شوێنی ڕووداوەکە و پووکەی گوللەکانیان کۆ کردووەتەوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەد ساسوولی ڕۆژی شەممە ٣١ی خەرمانان لە کاتی سەردانی مەزراکانی باوکی لە نزیکیی دیواری سنووری کراوەتە ئامانجی گوللەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

5 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی دوو هاووڵاتیی بەلووچ کە یەکێکیان منداڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

کوژرانی دوو هاووڵاتیی بەلووچ کە یەکێکیان منداڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن