پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە پێش چاوی خەڵک

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە پێش چاوی خەڵک
خەبات میدیا

سزای سێدارەی دوو بەندکراو کە زستانی ساڵی ١٣٨٩، بە تۆمەتی کشوتنی ئەفسەرێکی پۆلیس گیرابوون و بە سزای سێدارە لە پێش چاوی خەڵک مەحکووم کرابوون، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری خومەین، سەر بە پارێزگای مەرکەزی جێبەجێ کرا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سزای سێدارەی دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی بەشداری لە موحارەبە لە ڕێگەی تەقەکردن و تێکدانی ئاسایشی ڕێگەوبانەکان و کوشتنی پۆلیسێک سزای سێداەرەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی شاری خومەین و لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.
ئیبراهیم گەمیزی، دادوەری شاری خومەین بە هەواڵدەرییە حکومەتییەکانی ڕاگەیاندووە کە، لە کۆتاییدا دوو لەو شەش کەسە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە موحارەبە لە ڕێگەی تەقەکردن و تێکدانی ئاسایشی ڕێگەوبانەکان و کوشتنی پۆلیسێک بە ناوی ستوانی دووەم مورتەزا بەراتی سزای سێدارەیان لە پێش چاوی خەڵک بەسەردا سەپێندرا و سزای ناوبراون لە لایەن دیوان باڵای وڵات پشتڕاست کراوەتەوە.

1 مانگ و 21 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە پێش چاوی خەڵک

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە پێش چاوی خەڵک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن