زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسیی کوردی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی کە لە زیندانی ناوەندیی یەزددا حەڤدەیەم ساڵی بەندکران تێدەپەڕێنێت، بە بڕیاری وەزارەتی تێرۆریستی ئیتلاعات لە مافی بینینی خانوادەکەی بێبەش کراوە. هەروەها ئەم زیندانییە سیاسییە لە چوار ساڵ لەمەوپێشەوە و دوابەدوای گوازرانەوە بۆ زیندانی یەزد، تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی لەگەڵ خانوادەکەی دیدار بکات.
هەروەها حەفتەی ڕابردوو و پاش بەردەوامبوونی ئازاری قورسی پاڵووی لای ڕاستی، بە مەبەستی سیتی سکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فەڕوخیی یەزد کراوە و سەرەڕای ناڕەزایی و دەنگهەڵبڕینی زەینەب، هێزەسەرکوتگەرەکانی زیندان ناچاریان کردووە بە کەلەبچە و پێبەندەوە تاقیکارییەکە ئەنجام بدات.