دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهید شەهریار محەممەدی، یەکێک لە شەهیدانی شۆرشی ژینا، تا ئێستاش لە ژێر دەستی دەزگای ئیتلاعاتی تیرۆریستی ورمێ لەژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدایە.
گرتنی ناوبراو لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی بوو. دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر گیرانی ئەم دایکە دادخوازە تێدەپەرێ و هێشتا هیچ زانیارییەکی دروست لەبارەی بارودۆخی ناوبراوەوە نییە.