سێشەممە، ١٠ی ڕەزبەر،"پەرویز کەدخودایی" فەرماندەی سپای شاری بنت و "یوسف شیرانی" سەرۆکی ئەنجومەنی شار و دوو سەربازی سپا بە ناوەکانی "جەواد ساداتی" و "موجیب بەلووچی" لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری بنت سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە کاتی کۆبوونەوەیاندا لە لایەن کەسانی چەکدارەوە هێرش کرایە سەریان و کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا لانیکەم چوار کەس كوژراون و چەند کەسی دیكەش بریندار بوون