پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)

په‌یامی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
هه‌واڵنێر ئارێز

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی موحه‌ممه‌د سڵاو درودی خوای لێ‌ بێ

به‌‌‌بۆنه‌‌‌ی یادی له‌‌‌ دایکبوونی پێغه‌‌‌مبه‌‌‌ری ئیسلام حەزرەتی موحه‌‌‌ممه‌‌‌د سڵاو درودی خوای لێ‌ بێ،

 پیرۆزبایی بە موسڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان ڕادەگەێنم.

لە کاتێکدا یادی لەدایک بوونی پێغمبەری ئیسلام بەرز ڕادەگرین، کە حکومەتی ملهوڕی ئاخوندی لە ئێران بە ناوی دینی ئیسلام قورسترین و دڕندانەترین ستەم و بێعەداڵەتی بەرانبەر بە هاونیشتنانیانی کوردستان و ئێران، موسڵمان غەیرە موسڵمان پەیڕەو دەکات. بەو هومێدەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ببێتە هۆی خرۆشانی یەکجاریی جەماوەری ئێران لە بەرانبەر ستەم و بێدادیەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری دەسەلاتدار و بە خەبات و تێکۆشانی جەماوەر و یەکگرتوویی هێزە سیاسیەکانی کوردستان و ئێران، کۆتایی بە تەمەنی ئەو حکومەتە دژی دین و دژی مرۆڤایەتیە بهێندرێ‌.

هومێدوارم ئه‌‌‌م رۆژە ‌ پیرۆزه‌‌‌ ببێتە مایە‌ی ئاشتی و ئاوەدانی کوردستان و کۆتایی بە جەرگ سوتانی دایک و باوکانی کورد بێنێ‌‌ و خۆشی بۆ خە‌ڵکی کوردستان و ئێران و ناوچه‌‌‌که‌‌‌ به دوادا بێ‌ و بە زویی شاهیدی کۆتایی هاتن و ڕوخانی حکومەتە دیکتاتۆرو ستەمگەرەکان لە ناوچەکەدا بین.

بابەشێخ حوسەینی

سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران

⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆⋆

 به مناسبت میلاد پیامبر اسلام حضرت محمد(ص) صمیمانەترین تبریکاتم را بە مسلمانان کوردستان،ایران و جهان تقدیم میدارم.

در حالی کە میلاد پیامبر اسلام را گرامی میداریم، حکومت سرکوبگر آ‌خوندی در ایران بە نام دین اسلام سنگین ترین و وحشیانەترین ستم و بیعدالتی را علیە هممیهنان کوردستان و ایران،مسلمان و غیر مسلمان اجرا میکند. بە امید آ‌نکه گرامیدشت میلاد پیامبر اسلام موجب خیزش عمومی مردم ایران در برابر ستم و بیعدالتیهای رژیم دیکتاتور حاکم بر ایران و اتحاد میان نیروهای سیاسی کوردستان و ایران،و سرنگونی این حکومت ضد دین و ضد انسانی گردد.

امیدوارم این روز بزرگ موجب صلح و آ‌بادی کوردستان و پایان سوگ مادران و پدران کوردستان و ایران گردد و شادی را برای مردم کوردستان،ایران و منØ·قە بە دنبال داشتە باشدو شاهد سرنگونی حکومتهای دیکتاتور و ستمگر در منØ·قە باشیم.

بابەشێخ حوسەینی


5 ساڵ و 11 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)

په‌یامی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن