دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
گیرانی ناوبراو لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتیی "ژینا ئەمینی" بوو.
دایە مینا ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی مانگی خەرمانان لە شاری بۆكان لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم ئێرانەو بە تۆمەتی سکاڵاکردن لەسەر خوێنڕشتنی ناڕەوای لاوان گیرا.