شه‌ممه‌ 

14 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی یەک مانگ دا ٨ کۆڵبەر بەدەستی ڕژیم کوژراو بریندار کراون

لە ماوەی یەک مانگ دا ٨ کۆڵبەر بەدەستی ڕژیم کوژراو بریندار کراون
خەبات میدیا

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ئەمساڵ دا، لانی کەم ٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان، لەلایەن ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کوژراون و یان بریندار کراون کە ٨٧.٥٪ی سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، یەک کۆڵبەر کوژراوە و ٦ کۆڵبەریش بریندار کراون. فەردین ڕۆستەمنژاد، کۆڵبەری تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی پاوە، کە ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بڕبڕەی پشتی پچڕابوو، لە ڕێکەوتی ٢٠ی سێپتەمبەر و دوای چەند مانگ خەوێندران لە نەخۆشخانە گیانی داوە.

زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە ٥ حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە تۆمار کراون.

2 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە ماوەی یەک مانگ دا ٨ کۆڵبەر بەدەستی ڕژیم کوژراو بریندار کراون

لە ماوەی یەک مانگ دا ٨ کۆڵبەر بەدەستی ڕژیم کوژراو بریندار کراون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن