ڕۆژی پێنجشەمە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سەعدوون عەلیپوور لەکاتی کار لە کێڵگەیەکی پەلەوەردا لە مهاباد بەهۆی تەزوویی کارەباوە فەوتی کردووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٢ منداڵە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ کرێکارێک بەناوی عەلی ئابڕۆشەن، لەکاتی کار لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و مردوە ناوبراو خێزاندار و باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی شنۆ بوو.