پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کاک بابەشێخ حوسەینی:

کاک بابەشێخ حوسەینی:
خه‌باتمیدیا

کاک بابەشێخ حسینی لە لێدوانێک دا بۆ خەباتمیدیا لە سەر لە قسەكانی ئاخوند خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە نوێژی هەینی 13ی ڕەزبەر لە تاران ڕایگەیاند : ئاشكرایە خامنەیی و ڕژیمەكەی بۆ مانەوەی پارێزگاری لە دەسەڵاتەكەیان،لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا،سیاسەتی ئاژاوەگێڕی دادەڕێژن كۆمەڵگەی جیهانی لە مێژە لە سیاسەت چەپەڵەكانی ڕژیم ئاگادارە. سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە درێژەی لێدوانەكەیدا ووتی.

1. هەر لە سەرتای پێكهاتنی ڕژیمی ئاخوندی، دروشمی سەرەكی خومەینی، ناردنی ئینقلاب بوو بۆ وڵاتانی ئیسلامی و دەست بەسەردا گرتنی نەجەف و كەربەلاو هەروەها گەیشتن بە قودس و گەیشتن بە مەكەو مەدینەو لە ناوبردنی دەسەڵاتەكانی ولاتانی عەرەب.

2.ئاشكرایە خامنەیی و ڕژیمەكەی بۆ پارێزگاری لە دەسەڵاتەكەیان، ئاڵۆزی و شەڕو ئاژاوە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا دروست دەكەن،سیاسەتی ئاژاوەگێڕی ئەو دەسەڵاتە ئاشكرایەو كۆمەڵگە جیهانیش لێی ئاگادارن.

3. خامنەیی لە قسەكانیدا باسی برایەتی و تەبایی لەنێوان موسڵمانان دا كردو یەكێتی نێوان موسڵمانانی دووپات كردەوە. ڕێبەری ڕژیم كاتێك باسی برایەتی نێوان موسڵمان دەكات كە لە تاران دووملوێن موسڵمانی سوننی هەیە بەڵام ڕێگەیان نادرێ‌ مزگەوتێكیان هەبێ‌.

4. خامنەیی باسی كوژرانی موسڵمانان لە لایەن ئیسرائیلەوە دەكات بەڵام بۆ خۆی و دەسەڵاتەكەی، موسڵمانانی سوننی لە بەلوچستان و كوردستان دەكەونە بەر دەست ڕێژی گوللەی چەكی هێزە سەركوتگەرەكان، لە ناو مزگەوت و لە شوێنە گشتیەكانداو شەهیدیان دەكەن. هەر لە 8ی ڕەزبەری ساڵی 1401 كۆچی خۆری چەكدارەكانی ڕژیم 100 كەسی موسڵمانی سوننی یان بە بێ‌ هیچ تاوانێك شەهید كرد كە ئەو تاوانەیان بە هەینی خوێناوی ناوبانگی دەركرد. هەروەها پاسدارەكانی ئەو ڕژیمە دەست درێژیان كردە سەر كچێكی پازدەساڵەی بەلوچستانی موسڵمانی سوننی. خامەنەیی وە بەشی بە ناو قەزاییەكەی، حەوت لاوی كوردیان لە دوای 14 ساڵ زیندان بەتاوانی موسڵمان بوون ئیعدام كرد وە لە ماوەی شۆڕشی ژیناداو لە ساڵانی دەسەڵاتی ئاخوندەكاندا چەندین مامۆستا سوننی وپێش نوێژی مزگەوتەكانی لە كوردستان و بەلوچستان ئیعدام و زیندانی كردوە. بۆ گەلانی ئێران و هەموو ئەو كەسانەی لە پێناو ئازادی تێدەكۆش، خامەنەیی و پێكهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی بە باشی دەناسن و دەزانن ئەو ڕژیمە دژمنی ئینسانیەت و دژمنی موسڵمانان بە تێكڕایەو قسەكانی ئەم دوایەی خامنەیی لە نوێژی هەینی لە تاران تەنیا بەشێك لە بەكرێگیراوانی فریودەداو هیچ كات ناسنامەی دژی ئینسانی و دیكتاتۆر بوون و جینایەتكاری ئەو دەسەڵاتە لە لای جەماوەری ووشیاری ئێران و لە نێو كۆمەڵگەی جیهانی ناگۆڕێ‌

1 مانگ و 15 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کاک بابەشێخ حوسەینی:

کاک بابەشێخ حوسەینی:



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن