لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای لە سێدارەدان، لە کاتێکدا سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە سێدارەدانی دەیان کەس لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێران ڕاگەیاندووە، ئازادیخوازانی ئێرانی دانیشتووی ئاڵمان دژی ئەم تاوانە دێنە سەر شەقامەکان.
خەڵکی ئازادیخوازی ئێرانی دانیشتووی شاری هامبۆرگ بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەر لە بەردەم سەفارەتی ڕژیمی ئێران کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و تاوانەکانی ئەم حکومەتە سەبارەت بە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان مەحكووم دەكەن.