پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسیی کورد و لە گریراوانی شۆڕشی ژینا لە گرتوخانە لێدراوە و شکەنجە کراوە
بە گوتەی دایکی ناوبراو، پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری سەقز كە لە شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە تاران بەندكرا، لە گرتوخانەی ئێرانشار لەلایەن بەندکراوانی بەندی تاوانی قورس و مادەی هۆشبەر، لێدان و شکەنجە و ئازار دراوە. ئەمە لە كاتێدایە ناوبراو لە بەندی تاوانی قورس و مادەی هۆشبەر، بەندکراوە کە تۆمەتی ناوبراو سیاسییە.
پەرهام پەروەری لەلایەن لقی ٢٨ی بێدادگای شۆڕشی تاران بەسەرۆکایەتیی دادوەر عەموزادە بە ٥ ساڵ بەندی تەعزیری و ١٠ ساڵ دوورخستنەوە سزادرابوو.