هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا؛ ڕەزامەندیی حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەست بەهۆی لاوازبوونی ئەم گرووهەیە

ئەمریکا؛ ڕەزامەندیی حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەست بەهۆی لاوازبوونی ئەم گرووهەیە
خەبات میدیا

متیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاگربەست، بۆ لاوازیی گرووهەكە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل دەگەڕێتەوە. 

میلەر پێداگری لەوە کردەوە کە ئێستا کە حیزبوڵڵا لەژێر فشاردایە، هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە و بەدوای ئاگربەستدا دەگەڕێت، لە کاتێکدا پێشتر ئەم مەرجەی بە مەرجی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە غەززە دانابوو.

هەروەها ئاماژەی بە پشتگوێخستنی بڕیارنامەی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایش لە لایەن حیزبوڵڵاوە كرد و ڕایگەیاند، ئەمریکا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ لاوازکردنی ژێرخانی حیزبوڵڵا دەكات.

لە لایەکی دیکەوە نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتیی گرووهی تیرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنان پشتیوانیی لە هەوڵەکانی نەبیە ب
بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان  بۆ دامەزراندنی ئاگربەست كرد.

8 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا؛ ڕەزامەندیی حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەست بەهۆی لاوازبوونی ئەم گرووهەیە

ئەمریکا؛ ڕەزامەندیی حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەست بەهۆی لاوازبوونی ئەم گرووهەیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن