هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرپرسێكی ئاڵمانی داواکاری داخستنی سفارەتی ئێران بوو

بەرپرسێكی ئاڵمانی داواکاری داخستنی سفارەتی ئێران بوو
خەبات میدیا

بۆریس ڕین، سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی هێسن، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان کرد کە سفارەتی ڕژیمی ئێران لەو وڵاتە دابخات. ئەم داوایە دوای دەرکردنی بەڕێوبەری ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ و داخستنی ئەو ناوەندە بووە.

ڕین بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە "ناوەندی کونسوڵگەریی رژیمی ئێران" لە ئاڵمان "بنکە ئایدۆلۆژییەکانی حکوومەتی ئێرانن"، گوتی: بەکرێگیراوانی حکومەتی ئێران لەو ناوەندانە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە لە دژی ئیسرائیل و پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک حیزبوڵڵان.
ناوبراو لە نامەیەکدا بۆ ئانالینا بائربووك، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕژیمی ئێرانی  بە "پێشێلکاری ئاسایش و مافی مرۆڤ" زانی و خوازیاری داخستنی کونسوڵخانەکانی ئەو حکوومەتە بوو.

6 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرپرسێكی ئاڵمانی داواکاری داخستنی سفارەتی ئێران بوو

بەرپرسێكی ئاڵمانی داواکاری داخستنی سفارەتی ئێران بوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن