یەکێک لە کرێکارە وەرزیەکانی کۆمپانیای هەفتەپە دوای نوێنەکردنەوەی کارەکەی لە وەرزییەوە بۆ گرێبەست، خۆی سووتاند و 50%ی جەستەی سووتاوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە بەڕێوەبەر و جێگری کشتوکاڵ بە هەماهەنگیی بەشێک لە بەرپرسانی دیکە ڕێگریان لە گۆڕینی پێگەی ئەم کرێکارە کردووە.
تا ئێستا ناسنامەی ئەم کرێکارە ڕانەگەیەندراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ئەهواز خەوێندراوە.