بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕەزا عەلایی دەرهێنەر و سینەماکار تەمەن ٤٣ساڵ و خەڵکی شاری بانە ٣٢ڕۆژی ڕابردووی بە بێ هیچ هەواڵێک لە بەندکراندا بەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە خانەوادەیی ڕەزا عەلایی، ئەم دەرهێنەرە لە ماوەی دوای گیرانی تەنیا یەک پەیوەندیی کورتی هەبووە، لەو تەلەفۆنەشدا ڕایگەیاندووە کە ئاگاداری شوێنی ڕاگرتنەکەی نییە.
ڕەزا عەلایی، سینەماکار، چەندین فیلمی کورت و درێژی بەرهەمهێناوە، یەکێکیان لەژێر ناوی "زەوییە پیسەکان" ، سەرکەوتوو بووە.