پۆلیسی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سێیەم هەوڵی ئەگەری تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپیان پووچەڵ کردووەتەوە
پۆلیس ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە پیاوێکی تەمەن 49 ساڵیان بە چەك و ناسنامەی ساختە لە نزیک بارەگای هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ لە شاری کۆچێلا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستگیرکردووە.