پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاوپەیمانی دەریایی ئامریکا دەستی بەکار کرد

هاوپەیمانی دەریایی ئامریکا دەستی بەکار کرد

خەباتمێدیا: هاوپەیمانی دەریایی بە رێبەرایەتی ئامریکا لە کەنداوی فارس دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

خەباتمێدیا: هاوپەیمانی دەریایی بە رێبەرایەتی ئامریکا لە کەنداوی فارس دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
ڕۆژی پێنج شەممە 25ی خەزەڵوەر، هاوپەیمانی ئامریکا لە کەنداوی فارس بە ئامانجی پاراستنی کەشتیەکان، دەستی بە کار کردووە.
دەوڵەتی ئامریکا لە چەند مانگی ڕابردووەوە ڕایگەیاندوە کە دەیهەوێت ئەم هاوپەیمانیە بۆ پارێزگاری لە هاتووچۆی کەشتیەکان دروست بکات. ناوگانی لە پێنجەمی هێزی دەریای ئامریکا کە لە بەحرەین جێگیرە، لە ئاگۆستەوە پەیوەستی ئەو هاوپەیمانییە بووە. عەرەبستانی سعوودی و ئیماراتیش لە مانگی سێبتامبر بوونە هاوپەیمانی ئامریکا.
لە نێو وەڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئوستڕالیا و ئینگلیس بەناردنی کەشتی بۆ ناوچەکە بەئامانجی پاراستنی هاتووچۆی کەشتیەکان ڕەزامەندیان دەر بڕیوە.
ئاڵبانی نوێترین وەڵاتە لەنێو ئەم هاوپەیمانەتیەدا کە ڕۆژی هەینی حەوتوی ڕابردوو بوونی خۆی لەو هاوپەیمانەتیەدا ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: لەگەڵ ئەوەی کە سێنتینل بۆ بەرەورووبوونەوەی هەرە٠شەکانە بەڵام ئامانجی دروست کردنی هەڕەشە نیە. ئێمە کەشتیگەلێکی بە هێزمان بۆ گەڕان و پشکنین بەرهەمهێناوە بەڵام جوێ لە دیفاع کردن لە یەکتر لە ئەگەری هەرەشەدا، هیچ چالاکیەکی هێرشەبەرانەمان نیە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئامریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ووتی کە ئامانج لەم عەمەلیاتە پارێزگاری لە ئاوەکانی کەنداوی فارسە.
ناوبراو هەروەها وتی بەڵێنی ئێمە لە ناوچەکە کورت ماوە نیە، بەڵکو بەردەوام و درێژ ماوەیە و ئێمە هەتا ئەو کاتەی پێویست بکات وەکوو بەشێک لە سنتینێل چالاکیەکانمان درێژە پێدەدەین.


5 ساڵ و 9 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاوپەیمانی دەریایی ئامریکا دەستی بەکار کرد

هاوپەیمانی دەریایی ئامریکا دەستی بەکار کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن