شەوی دووشەممه ٢٣ی ڕەزبەر، کاتژمێر ٢٢:٣٠، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر "خانەقای ئازادی" ولە خەڵکی ناو ئەم خانەقایه داوە و هەروەها هارد دیسکی کامێراکەیان لەگەڵ خۆیان بردووه.
خانەقای ئازادی، شوێنی دەروێشەکانی سەقز لەلایەن شێخ ئازاد شەهابی، کەسایەتییەکی جەماوەری و عیرفانیی کوردستانەوە دامەزرا. شێخ ئازاد شەهابی لە ٢٨ی خەرمانان لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە تیرۆر کرا.
شێخ ئازاد شەهابی لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا هاوکاری دەیان برینداری کرد.
_