سەرچاوەیەکی ئەمنیی سووریە ڕایگەیاند، مقاوەمەی ئیسلامی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر بنکەی سپای ئەمەریکا لە دێرەزوور.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: "بەرگریی ئاسمانیی بنکەکە لە کارگەی کۆنیکۆ لە لادێکانی دێرەزوور وەڵامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییەکەی داوەتەوە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەربە رژیمی ئێران هەڵدرابوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە پێش ئەوەی بگاتە بنکەکە لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی بنکەکەوە خراوەتە خوارەوە".
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌ك سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی سەر بە رژیمی ئێرانیان له‌دێهاتی دێره‌زوور له سووریە بۆمباران کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "تا ئێسته زانیارییه‌كان له باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراوه.