چارلی ویمرز، نوێنەری سوید لە پەرلەمانی ئەورووپا، خوازیاری دەرکردنی باڵوێزی رژیمی ئێران لە سوید بوو.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" بە پشتبەستن بە قسەکانی ئۆلف کریسترسن، سەرۆکوەزیرانی سوید، ئەو داوایەی پێشكەش كردووە.
کریسترسن پێشتر داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد کە سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکات.
ویمرز هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی سوید ساڵانێکە بەرەنگاریی ئەم داواکاریانە بووەتەوە و ئاماژەی بە ڕۆڵی رژیمی ئێران لە دامەزراندنی باندی تاوانکاریی بۆ هێرشی تیرۆریستی کرد.