شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی چەند کۆڵبەر لە سنورەکانی پیرانشار و خۆی و سەوڵاوە

برینداربوونی چەند کۆڵبەر لە سنورەکانی پیرانشار و خۆی و سەوڵاوە

خەباتمێدیا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەند کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوری شارەکانی خۆی و سەوڵاوا و پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

خەباتمێدیا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەند کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوری شارەکانی خۆی و سەوڵاوا و پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
ئێوارەی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی ئەلەندی شاری خۆی، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بەناوی حەسەن تەمەن 24 ساڵ و خەڵکی ئاوایی توور، بە سەختی بریندار بووە.
ناوبراو لاق و دەستی بریندار بووە و لە ئێستادا لە ناوەندی دەرمانی خۆی لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێ شەممە ٧ی خەزەڵور، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری تەتەی سەوڵاوا تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا ٣ کۆڵبەر بەناوەکانی یادگار مەریوانی، دەروێش ساحێبی و عوسمان تەرخاناوا، بریندار بوون.
ئەو سێ کۆڵبەرە خەڵکی مەریوانن و لەکاتێکدا تەقەیان لێ کراوە کە هیچ جۆرە شت و مەکێکیان پێ نەبووە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەش ١٠ ی خەزەڵوەری ٢٧١٩، هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی ”شاخە ڕووخاو“ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم دوو کۆڵبەر بەناوەکانی سەعدەت نیا تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی گەندی دڵاوان، سولەیمان ئابتین، 50 ساڵە و خەڵکی گوندی بادیناوێ‌، بریندار بوون.
ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری چۆمان لە باشووری کوردستان کراون.


5 ساڵ و 11 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

برینداربوونی چەند کۆڵبەر لە سنورەکانی پیرانشار و خۆی و سەوڵاوە

برینداربوونی چەند کۆڵبەر لە سنورەکانی پیرانشار و خۆی و سەوڵاوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن