ئەمشەو هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانیان لەدژی پێگەکانی حوسییەکان لە ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامدا. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا چەندین کۆگای چەک لە نزیک شاری سەنعا پایتەختی یەمەن کراونەتە ئامانج و لەناوبراون.
لە سەرەتای شەڕەوە بۆ یەكەمجارە ئەمریكا لە بۆمبی ئەفكەنی قورسی B2 كەڵك وەردەگرێت..