یواو گالانت وەزیری دیفاعی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی یەحیا سنوار سەرۆکی حەماس ڕایگەیاند: دەستمان دەگاتە هەموو تیرۆریستان و لەناویان دەبەین.
هەروەها گالانت ئایەتێکی لە کتێبی لاویان لە پەیمانی کۆن هێنایەوە و زیادی کرد: "ئێوە بەدوای دژمنەکانتاندا دەگەڕێن ئەوان لە بەرامبەر شمشێرەکانتان دەکەون".
پێداگری لەوە کردەوە کە دژمنانی ئیسرائیل ناتوانن خۆیان بشارنەوە و ئەم وڵاتە بەدوایاندا دەگەڕێت و لەناویان دەبات.